ئـــــــاگــــــادارى

 

 


ئاگادارى سەرجەم خوێندكارانى خۆشەويست دەكەينەوە كە پابەندى ئەم ڕێنماييانەى خوارەوەى (بەڕێوەبەرايەتى بەشەناوخۆييەكان)بن ، لەئەگەرى هەر سەرپێچيەك بەپێچەوانەوە توشى سزاى ياسايى دەبن.

 

1 -    دەبێت خوێندكار كەل و پەلى بەشەناوخۆييەكان بپارێزێت .

2 -    پێويستە خوێندكار پێناسى بەشى ناوخۆى هەڵبواسێت لەكاتى چوونە ژوورەوە بۆ ناو بەشە ناوخۆيى.

3 -  پێويستە خوێندكار ئەو ژوورەى كەلێى نيشتەجێيە تاكو كۆتايى ساڵ بە پاكى ڕابگرێت و ئەو كەل و پەلانەى كە لەژوورەكەى دايە لەلايەن فەرمانبەرانى بلۆك تۆمار كراوە ، لەكاتى ديار نەمانى كەل و پەلەكان و شكان و پيس بوون و نووسينى  ديوارەكان خوێندكارانى ئەو ژوورە توشى سزاى ياسايى دەبن و غرامەش دەكرێن.

4 -    پێويستە ڕێز لە كارمەندانى پرسگە (برايانى پۆليس) و كارمەندانى  كۆمپانياى ( پاككەرەوە و چاككەرەوە ) بگيرێت.

5 -  پێويستە ڕێز لە فەرمانبەران و چاودێرى نهۆمەكان بگيرێت ، چونكە ئەوان بۆ خزمەتى ئێوە لەوێن لەكاتى بێ ڕێزى و هەڵسوكەوتى نەشياودا توشى لێپرسينەوە دەبن .

6 -  خواردنەوە كحوليەكان بە هەموو شێوەيەك قەدەغەيە ، لەكاتى بينينى لە هەر ژوورێكدا ئەم خوێندكارانەى لەم ژوورەدا نيشتەجێن مافى نيشتەجێبوونيان لەبەشە ناوخۆييەكان لێ وەردەگيرێتەوە،تووشى سزاى ياسايى دەبنەوە.

7 -    ميوان بە هەموو شێوەيەك قەدەغەيە،بۆ ميوانى كاتيش دەبێت مۆڵەت لەبەڕێوەيەرايەتى بەشەناوخۆييەكان  وەربگرێت.

8 -    بەهەموو شێوەيەك ئەم كەل و پەلانە قەدەغەيە (چەك ،نێرگەلە،ئامێرەكانى موزيك ، خواردنەوە كحوليەكان ، تەلەفزيۆن ، ياريەئاگرينەكان،غازى بچووك ، هيتەرى كارەبايى ، سەماعەى گەورەوبچووك ، ليزەر.....هيتر)

9 -    پێويستە كەل و پەلى هۆڵى خوێندنەوە بپارێزێت.

10 -  پێويستە حەمام و توالێتەكان بە پاكى ڕابگيرێت و بە تەواوى كەل و پەلەكانى ناوى بە تەباغ و سەلاجە و غەسالەوە،دەبێت خوێندكاران خۆيان خاوێنى بكەنەوە  .

11 -  هەر خوێندكارێك خۆشەويست تووشى حالەتى نەخۆشى بوو پێويستى بە چارەسەرى پزيشكى هەبوو ئەوا پێويستە سەردانى چاودێرى گشتى بلۆكەكەى بكات بۆ ڕايى كردنى كارەكەى.

12 -   هەر خوێندكارێكى كچ لەو كاتەى كەبۆى ديارى كراوە ،دوا بكەوێت دەبێ كەسى پلەيەكى لەگەڵ بێت وەك (باوك و دايك و برا)

13 -    لەئەگەرى دووبارە كردنەوەى هەر سەرپێچيەك خوێندكار مافى نيشتەجێبوونى لەبەشەناوخۆيى نامێنێت.

14 -  جگەلە پرسگەى بەشەناوخۆييەكان بەهەموو شێوەيەك چوونە ژوورەوەى خوێندكار ،لەهەر شوێنێكى تردا بچێتە ناو سنورى بەشەناوخۆيەكان ڕێگەپێنەدراوە توشى سزاى ياسايى دەبێت

15 -    ياريكردن و دەستكارى كردنى بوتڵى حەريق و سۆندەى حەريق بەبێ هيچ هۆكارێكى پێويست خوێندكار ڕوبەروى سزاى ياسايى دەبێتەوە.

     

بەهيواى سەركەوتن

 

 

 

                     نەژاد تەيفور عوڵا

                                                                                         بەڕێوەبەرى بەشەناوخۆييەكان

 

 

 ئاگاداری خوێندکارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وا ئه‌مساڵ ئه‌ستۆپاکی خوێندکاران له‌ڕێگای سیسته‌می ئۆنڵاینی به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان ده‌کرێت. بۆیه له‌سه‌ر خوێندکاران پێویسته‌ له‌ که‌متریین ماوه‌ دا له‌ڕێگای وێبسایتی به‌شه‌ناوخۆییه‌کانه‌وه‌ خۆیان تۆماربکه‌ن و هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ بگرنه‌وه‌ که‌ ئێستا تێیدا نیشته‌جێن. وه‌ هه‌ر خوێندکارێک له‌ سیسته‌مه‌که‌ خۆی تۆمارنه‌کات ئه‌ستۆپاکی بۆ ناکرێت .

ئه‌و خوێندکارانه‌ی تاکو ئێستا ئیمه‌یڵی زانکۆ و ژماره‌ی ناسنامه‌یان نه‌داوه‌ته‌ ستافی به‌شه‌ناوخۆییه‌کان یاخود به‌ هه‌ڵه‌ زانیاریه‌کانیان داوه‌ ناتوانن خۆیان تۆماربکه‌ن. وه‌ پێوه‌یسته‌ به‌ زووترین کات ئه‌وزانیاریانه‌ بده‌ن به‌ ستافی به‌شه‌ناوخۆیییه‌کان .

له‌ کاتی هه‌بوونی پرسیار له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، تکایه‌ سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاری بلۆکه‌کان بکه‌ن   یاخود په‌یوه‌ندی بکه‌ن به 0774 0887128 .

تێبینی: له‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌  شوێنگرتنی خوێندکاران له‌ڕێگه‌ی وێبسایته‌که‌وه‌ ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستبێت سه‌ردانی به‌شه‌ناوخۆییه‌کان بکات .

بۆ زاننینی چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی سیسته‌مه‌که‌ ده‌توانن سه‌یری ئه‌ م ڤیدیۆیانه‌ بکه‌ن له‌ یوتیوب که‌ لینکه‌که‌ی له‌ خواره‌وه‌ دانراوه‌ .

https://www.youtube.com/watch?v=_MPw9SFC-lE&list=PLQAgEd1C2W5ztJXX2OUBqEuP1jN8MLPVX

لینکی وێبسایتی به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان:

https://dormitory.koyauniversity.org/